قشڵه ، كه‌یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانى كه‌ركوک ده‌رووخێت و ، شوێنه‌وارناسێكیش ده‌ڵێت "بڕیاربووه قشڵه بكرێته مۆزه‌خانه ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه."
عه‌بدولستار جه‌بارى شوێنه‌وارناس، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"قشڵه یه‌كێكه له‌شوێنه‌واره دێرینه‌كانى كه‌ركوك و مێژووه‌كه‌ى بۆ زیاتر له دووسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه."
جه‌بارى ، روونیكرده‌وه قشڵه سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌رمانگه‌كان بووه، به‌ڵام دواتر عوسمانیه‌كان كردوویانه‌ته سه‌ربازگه.
قشڵه، ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى ئه‌ڵماس ى ناوشارى كه‌ركوك و ، به‌پێى وته‌ى عه‌بدولستار جه‌بارى رووخانى قشڵه جێى نیگه‌رانیه ، به‌تایبه‌ت كه پێشتر ڕ‌ژێمى به‌عس نۆژه‌نى كردووه‌ته‌وه و له ڕووخان پاراستویه‌تى.