Accessibility links

شۆرای نیگاهبانی ئێرانی داخوازی حەسەن خومەینی پەسەند ناکات


سید حسن خمینی در کنار اکبر هاشمی رفسنجانی
سید حسن خمینی در کنار اکبر هاشمی رفسنجانی

ئاژانسی پەیام و نووچەی فەرمی ئیرنا لە رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، شۆرای نیگاهبانی ئێران داخوازی نەوەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی پەسەند نەکردووە دژ بە کاندیدکردنی بۆ ئەنجومەنی باڵای مەلاکان.

ئەنجومەنی نیگاهبان قەدەغەکردنێکی پەسەند کردووە بۆ رێگا نەدان بە حەسەن خومەینی بۆ خۆ هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی شارەزایان، کە خاوەنی دەسەڵاتە بۆ هەڵبژادنی رێبەری باڵای ئێران.

ئەنجومەنەکە پێدا چوونەوە بە کاندیدەکاندا دەکات پێش رێگا دانیان بۆ خۆ هەڵنژاردن و تا ئێستا هەزاران کاندیدی پەسەند نەکردووە کە بە زۆرینە لە ریفۆرمیستەکان بوونە بۆ کاندید کردنیان بۆ هەردوو ئەنجومەن و پەرلەمان.

لیستی کۆتایی ئەو کاندیدانەی کە لە لایەن ئەنجومەنەوە پەسەند کراوون بریار وایە لە 16 ئەم مانگە بڵاو ببێتەوە.

XS
SM
MD
LG