Accessibility links

دکتۆر ئەمین فەرەج: ئەم بڕیارانەی حکومەت ڕایدەگەیەنێت ناچنە خانەی چاکسازییەوە


دکتۆر ئەمین فەرەج
دکتۆر ئەمین فەرەج

لەگەڵ درێژە کێشان و بەرفراوان بوونی زیاتری شەپۆلی ناڕەزاییەتییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی یەکێتی دادوەران ڕاگەیاندنێکی ئاگاهی ئامێز دەداتە حکومەتی هەرێم و کارمەندانی تەندروستی و پزیشکەکانیش هەڕەشەی بایکۆت کردن دەکەن.

دکتۆر ئەمین فەرەج، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت بە دڵنیاییەوە ئەم شەپۆلی ناڕەزایەتیانە کاریگەری خۆی دەبێت لە مەودایەکی مامناوەندیدا لەسەر هەردوو سیستەمی سیاسی و فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستاندا وەک دەڵێت بە تایبەتی لە ئێستادا کە هەروادێ و ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەبن و ناڕەزایەتییەکانیش ڕۆچۆتە ناو ئەو توێژانەی کۆمەڵگا کە کاریگەرییان هەیە بەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستاندا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ئەمین فەرەج باسیش لەوە دەکات هاتنە سەر شەقامی پۆلیس و ئەو ناڕەزاییانەی هەیانە ئاماژەی ترسناکن لەو ڕوانگەیەوەی بە درێژایی ئەزموونی گەلان و تەنانەت هەرێمی کوردستانیش پۆلیس هەڵوێستی لەو شێوەیەی نەنواندووە وەک دەڵێت لە ڕووی سەربازییەوە ئەم هێزانەی پۆلیس دەبێت وابەستەی بڕیارەکانی سەروو خۆیان بن بەڵام ئێستا ئەم هێزەش بووەتە بەشێک لە ناڕەزاییەکان و ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ سیستەمی فەرمانڕەوایەتی لە هەرێمی کوردستاندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:28 0:00

XS
SM
MD
LG