Accessibility links

هێمن میرانی: ئەردوگان دەبێ بە چاوێکی واقعیانە سەیری دۆخی رۆژئاوای کوردستان بکات


Hemn Merany
Hemn Merany

وەکو میدیاکانی تورکی ئاماژەی پێی دەکەن گوایە ئەردۆگان لە یەکێک لە هەرە توندترین لێدوانەکانیدا هۆشداری بە وڵاتە یەکگرتووەکان دەدات، کە یان دەبێ تورکیا هەڵبژێرێت وە یان تیرۆریستان لە کۆبانی.

هێمن میرانی خوێندکاری زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ لیستەری ئینگلستان لە هەڤپەڤینێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەم جۆرە هەڕەشە شتێکی نوێە وە یاخود ئەمەش وەکو دەووترێ یەکێک لەو سەدان هەڕەشانەی تری ئەردوگانە، دەڵێت " هەڵبەت ئەم لێدوانەی سەرۆکی تورکیا یەکم لێداونی نییە بەرامبەر بە کوردانی سوریا وە ئەمە زنجیرەیەکە لەو جیاوازیانەی لە نێوان هەڵوێستی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر ئاێیندەی سوریا، بە تاێبەت ئاێیندەی کورد لەو وڵاتەدا هاتوەتە کایەوە وە ئەم هەڵویستە توندەی ئەم دوواییەی ئەردوگان لە دوواێ سەردانی نوێنەری باڵای سەرۆک ئوباما مەگکۆرک بۆ کۆبانی هات کە لەوێدا کۆمەڵێک پلەدار و رێبەری پەیەدە و یەپەگەی بینی.

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت ئەم جۆرە داواکاریانەی ئەردوگان تا رادەیەک نارەوان لەبەر ئەوەی هەردوو ئەمەریکا و تورکیا روانگە و تێراونینی جیاوازیان هەیە بۆ ئەو بابەتانە هەیە کە لە ناوچەکەدا روو دەدەن، وە ئاێیندەی سوریا تا ئێستا ئاێیندەیەکی نا رۆشنە وە کۆمەڵێک هێزی هەرێمی و نێودەوڵەتی گەورە تێ ئاڵاوون وە کۆمەڵێک هێزی خۆچەیی زۆر جیاواز ئێستا لە نێۆ گۆرەپانی سوریادا لە کار دان، پەیەدە و یەپەگە لەو هێزانەن کە سیکۆلارن، لەو هێزانەن کە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی حەز ئەکەن لە ئاێیندەی سوریادا جێگایان هەبێ.

کاک هێمن دەشڵێت بە براوی من لە ئێستادا وا باشترە تورکیا هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوخۆیی بدات وە هەوڵ بدات چۆن لەگەڵ کوردستانی باشور، لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هەندێ پەیوەندی باشی درووستکردووە هەوڵ بدات بە چاوێکی واقعیانە سەیری دۆخی رۆژئاوای کوردستان بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:50 0:00

XS
SM
MD
LG