Accessibility links

لە ئەمەریکا ڕێوڕەسمی یاری کۆتایی فوتباڵ بەڕێوە دەچێت


کۆمەڵی نیشتیمانی فوتباڵی ئەمەریکا 50 هەمین یاری کۆتایی لە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدات کە بە سوپەر بۆڵ ناسراوە.

یارییەکە لە کالی فۆرنیا ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی سوپەر بۆڵ بەبێ ئەوەی جەژنێک بێت بەڵام بە ئەندازەی جەژن ناوبانگی هەیە.

لە یادی 50 هەمین ساڵیدا هەزاران لە بینەرانی فوتباڵ ڕوو لە شاری سانفرانسیسکۆ دەکەن.

ڕۆژی سوپەر بۆڵ بە چەندین شێوە خەڵکی لە یەک نزیک دەکاتەوە. یەكێک لە بینەرانی فتباڵی ئەمەریکا دەڵێت " من کاتێکی زۆر خۆش بەسەر دەبەم کەسەکانی دەوروبەرم خۆش دەوێت هەمو هاوڕێکانم و ئەندامانی خێزانەکەم، هەمومان وەکو یەک وڵاتین، پشتیوانی لە تیمی جیاواز دەکەین ڕەنگی جیاوازمان هەیە بەڵام هەر وەکو یەکەین".

یاری کۆتایی فوتباڵی ئەمەریکای ئەمساڵ لە نێوان تیمی کاۆلاینا پانتەرس و دێنڤەر برانکۆس دەکرێت. یاری سوپەرباڵی ساڵی ڕابوردوو 114 ملیۆن بینەری هەبوو لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG