Accessibility links

شورای نیگەهبانی ئێران 1500 کاندید ڕەت دەکاتەوە


شورای نیگه‌هبانی ئێران 1500 کاندیدی ڕەتکردۆتەوە لەوانەدا کە خۆیان ناونووسی کردبوو کە لە هڵبژاردنی پەرلەمانی 26ی مانگی 2دا به‌شداری بکه‌ن.

ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لیستی ئەو بەربژارانەی کە پەسەند کراون بۆ وەزارەتی ناوخۆی وڵات نێردراون.

شورای نیگەهبان کە بەرپرسە لە پاڵاوتنی کاندیداکان ژمارەیەکی زۆری لە میانەڕەوەکان ڕەت کردۆتەوە بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە چەند کاندیدی پەسەندکراوی ڕیفۆرمخواز هەیە.

9 ڕیفۆرمخواز لە مانگی ڕابوردوو سکاڵایان تۆمار کرد که‌ ته‌نها 30 له‌ 3000 کاندیدی ڕیفورمخواز ڕێگایان پیدراوه‌ بەشداری بکەن.

XS
SM
MD
LG