Accessibility links

ئاری جەلال: تەنها لە مانگی یەکدا 134 هاووڵاتی کورد لە دەریای ئیجەدا خنکاون.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەهەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت بەتەنها لەمانگی یەكدا 134 کۆچبەری كوردی شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك لەكاتی پەڕینەوەیان لەدەریای ئیجەدا خنكاون.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەمیانەی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا ئەو ئامارە بە ترسناک وەسف دەكات و دەشڵێت تائێستا چارەنوسی پەنجا كۆچبەر بەنادیاری ماونەتەوە.

بەڕێز جەلال دەشڵێت لە ساڵی 2015 دا زیاتر لە 160 هەزار کەس لە سەرانسەری عێڕاقەوە کۆچیان کردووە کە ڕەنگە نزیکەی 32 هەزار کەس لەمانە کورد بن.

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ ئاری جەلال.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:45 0:00

XS
SM
MD
LG