Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگر بەس دەکات لە کاتێکدا وتو وێژەکانی سوریا دەست پێ دەکات


نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دیمەستۆرا ئەمرۆ سێشەممە لە ژنێیڤ لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی سوریا کۆدەبێتەوە پاش راگەیاندنی دەستپێکی نەراستەوخۆێ وتو وێژەکانی ئاشتی، وە لە وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهان داوای کرد پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ موسۆگەرکردنی ئاگر بەستێکی هاوکات.

پرۆسەکە بەشێکە لە پێشەوە چۆنێکی یەواش بەڵام هەنگاو بە هەنگاو بۆ بە دەستهێنانی ئاڵۆگۆرێکی نەراستەوخۆ لە نێوان هەردوو لا، راگرتنێکی هەمیشەیی بۆ شەرەکە وە بە ئامانجێکی چەند مانگەدا لە درێژایی رێگەدا بۆ گواستنەوەیەکی رامیاری لە رێگای هەڵبژرادنێکی نوێەوە.

بۆ ئێستا دیمەستۆرا لەگەڵ حکومەت کۆدەبێتەوە پێش گەرانەوە بۆ وتو وێژکردن لەگەڵ شاندەکانی ئوپۆزسیۆن.

XS
SM
MD
LG