Accessibility links

عەلی مەحمود: داوای پاکانەیان لێکردم و منیش وتم داوای ڕەوام هەن ئیتر پاکانە بۆ


عەلی مەحمود
عەلی مەحمود

عەلی مەحمود چالاکوانی سیڤیلی لە گرتوخانە ئازاد دەکرێت و دەڵێت دەستگیرکردنی خۆیی و چالاکوانە سیڤیلییەکانی تر لەسەر هیچ بنەمایەک نەبووە.

عەلی مەحمود دەڵێت کاتێک دانیشتوانی گەڕەکی مامزاوا لە شاری هەولێر بڕیاری خۆپیشاندانیان دابوو بۆ موچە و دژی گەندەڵی، وەک دەڵێت بۆ ڕۆژی دوایی لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بە ئۆتۆمبێل جوونەتە ئەو گەڕەکە و کاتێکیش لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیون، پۆلیس لە بۆسەدا بوون و ئەو خەڵکەی لەو دەوروبەرە بوون هەموویان گرتن.

ئەم چالاکوانە سیڤیلیە دەشڵێت گرتنەکەیان لەسەر پێشێلکاری یاسای خۆپیشاندان بووە لە دەمێکدا هیچ خۆپیشاندانێک نەکرابوو هەر بۆیە دەسگیرکردنەکان نایاسایی بوون و دەشڵێت ئازاد کردنەکانیشیان لە دادگا بە کەفالەت بووە و ئێستاش چاوەڕوانی رۆژی داگایی کردنن و ئاماژەش بەوە دەکات لە نێوەندە جیهانییەکان و لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتیانی کوردستان پشتیوانییان لێکردوون ئەمەش بۆتە فشارێک لەسەر دەسەڵاتداران.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، عەلی مەحمود چالاکوانی سیڤیل دەڵێت ئەم دەستگیرکردنانەی چالاکوانانی سیڤیل نیشانەیەکە کە هیچ ڕێگەیەک بە گردبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین نادرێت لە دەمێکدا لە هەموو شوێنە دیموکراسییەکاندا ڕێگە بە هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینێک دەدرێت و دەشڵێت دەسەڵاتداران بە ڕاشکاوانە وتوویانە لە هەولێردا ڕێگە بە هیچ ناڕەزایەتییەک نادرێت و وەهایان داناوە هەر ناڕەزایی دەربڕینێک دەچێتە خانەی گێرەشێوێنییەوە.

سەبارەت بە مامەڵەی دەسەڵاتداران لەگەڵ چالاکوانەکاندا وەک عەلی مەحمود دەڵێت زۆر ئاساییانە ڕەفتار کراوە و هیچ کارێکی نەشیاو نەکراوە بەرامبەریان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:00 0:00

XS
SM
MD
LG