Accessibility links

ئارام جەمال: دۆخی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئەوەی هەڕەشە لەسەر گەدەی مرۆڤەکانیش هەیە


لەگەڵ هەروادێ و زیاد بوونی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە دەریای ئیجەدا دەخنکێن بەڵام کۆچ کردنی خەڵکی لە هەرێمی کوردستانەوە بە ڕێگای دەریای ئیجە بەو هیوایەی بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە.

چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنی لە سلێمانی دەڵێت هەرچەندە بەهۆی ئەو دیمەنانەی لە میدیاکانەوە دەبینرێت و ئەو تەرمانەی کە گێڕدراونەتەوە بۆ هەێمی کوردستان کۆچکردنی خەڵکەکەی کەمتر کردۆتەوە بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی ڕایگرێت خەڵکی بەردەوامن لە کۆچکردن و بە خێزانیش کۆچ دەکەن لەگەڵ منداڵەکانیشیاندا.

ئارام جەمال لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەشڵێت خەڵکی ناچارن بڕۆن ئەمە جۆرێکە لە دەرکردن نەک کۆچ کردن چونکە ڕەوشی هەرێمی کوردستان بەجۆرێک تێکچووە کە کاری کردۆتە سەر شیری منداڵی خەڵکی.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی ئارام جەمال.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:26 0:00

XS
SM
MD
LG