Accessibility links

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب: هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردن جۆرێک لە سەرلێشێواوی پێوە دیارە


 دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب
دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە دەمێکدایە کە لە هەرێم قەیرانێکی دارایی هەیە و بە هۆی ئەو قەیرانەشەوە موچەی چەند مانگێکی فەرمانبەران دواکەوتووە.

یەکێک لەو پرسیارانەی دەکرێن ئەوەیە ئایا خەڵک لە هەرێم چی لە ئەنجامی ئەم سەردانە و ئەنجامی کۆبوونەوەکان چاوەڕێ بکەن؟

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت گەر بە گشتی سەیری چاوەڕوانییەکانی خەڵک بکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوا دەتوانین بە شێوەیەکی ڕێژەیی بڵێن تا ڕادەیەکی زۆر خەڵک بێهیوایە و تا ڕادەیەکی زۆریش متمانەی بە هەنگاوەکانی حکومەت نەماوە و هەر بۆیەشە وەک دەڵێت تەنانەت ئەم سەردانەی حکومەتیش بۆ بەغدا وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردن جێی هیوایەکی ئەوتۆ نییە.

دکتۆر کەنعان ئاماژەش بەوە دەکات هەرێمی کوردستان لەم ڕەوشەیدا سەردانی بەغدا دەکات کە بە ڕەوشێکی لاواز ناودێری دەکات و دەڵێت بەغداش خەریکە دەکەوێتە هەمان ئەو قەیرانانەوە هەربۆیەشە دەکرێت بگوترێت زەمینەیەکی وەها لە ئارادا نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆسێیانەی کە لە نێوان بەغدا و هەولێردایە.

هەندێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان پێویستە لایەنی سێهەم هەبێت لە وتووێژەکانی نێوان بەغدا و هەولێردا و زیاتریش ئاماژە بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.

دکتۆر کەنعان حەمە غەریب لەو بڕوایەدایە ئەگەر ئێران ببێتە لایەنی سێهەم ئەوا لە پێناو ئەوەدایە هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و هەرچی ئەمریکاشە لە ڕوانگەی بەرژەوەندییەکانی خۆیەوە بە تایبەتی لە دۆسێی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامییەوە لە کورد لە باشور دەڕوانێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر کەنعان حەمە غەریب پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:16 0:00

XS
SM
MD
LG