Accessibility links

دکتۆر مەحمود عوسمان: بە بڕوای من ئەم سەردانەی کورد بۆ بەغدا پەیوەندی بە سەردانەکەی ئەمریکاوە هەیە


دکتۆر مەحمود عوسمان
دکتۆر مەحمود عوسمان

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرەک وەزیر دەچێتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە کردن لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی نێوەندی.

دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دێرینی کورد دەڵێت بەوپێیەی تا ئێستا هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، لەبەر ئەوە هەموو کاتێک سەردان کردنی بەغدا گونجاوە و دەشڵێت ئەم سەردانە دواکەوتووە و دەبوایە ساڵیک یان دوو ساڵ لەمەوبەر ئەم سەردانە بکرایە و ئەو کاتەش ڕەوشی هەرێم لە ئێستا باشتر بوو و وەک دەڵێت دەبوایە پێشتر ئەو کێشانەی کە هەن وەک بەندی 140 ی دەستوری عێراق، کێشەی موسڵ، کێشەی داعش و پاش داعشیشو هەموو دۆسێکانی تریش باسبکرێن.

دکتۆر مەحمود دەڵێت نازانیت ئایا ئەم سەردانە دەبێتە مایەی چارەسەرکردنی ناکۆککییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یان نا بەڵام دەشڵێت سەرسوڕهێنەر ترین شتێک لە نێوان بەغدا و هەولێردا ئەوەیە هەر ساڵی جارێک یان شەش مانگ جارێک شاندێک دێت و دەڕواتکە دەبووایە بەردەوام دیالۆگ هەبووایە لە نێوانیاندا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر مەحمود عوسمان ئاماژەش بەوە دەکات کە لەوبڕوایەدا نییە شاندی کوردی لەم سەردانەیدا بۆ بەغدا کارتێکی فشاری بەدەستەوە بێت تا لە وتووێژەکانیدا لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی عێراقیدا بەکاریبهێنێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:27 0:00

XS
SM
MD
LG