Accessibility links

دکتۆر رزگار ئاغا بەدەرئەنجامی تێستەکانی لە بواری کۆنکریتدا بەشداری مۆدێل کۆدی ئەوروپی دەکات


دکتۆر ڕزگار ئاغا
دکتۆر ڕزگار ئاغا

د. رزگار ئاغا مامۆستا له‌زانکۆی ئه‌ندازیاری له‌زانکۆی سلێمانی دکتۆرای لەسەر کۆنکریتی شیشبەند هێناوە له‌ژێر ناونیشانی (End Anchorage at Simple Support in Reinforced Concrete ) لە زانکۆی (London South bank University)، بەوەی کە دۆزینەوەی بەرچاوی لە لایەنێکی کۆنکریت ستراکچەردا بە ناوی ( End Anchorage) کردووە.

پێداچوونەوەی بۆ کۆدەکانی بیناسازی ACI ئەمەریکی و EC2 ئەوروپیەکان کردووە و هاوکێشەی نوێی گشتگیرتری هێناوەتە ئاراوە کە سەلامەتی و دڵنیایی توندوو تۆڵتر دەداتە بینا و تەلارەکان.

چەندینجار کۆمپانیا ناوداره‌کان‌ بۆ گرفتەکانیان لەمبارەیەوە سوودیان لەهاوکێشە و دەرئەنجام و تێستە کۆنکریتیەکانی ئەم تێزە وه‌رگرتوه‌ و بۆته‌ مایەی گرنگی توێژەران و کۆدی ئەوروپی بە ناوی (Model Code ) کە لە دوایین ڤێرژنی کۆدەکەیاندا لەساڵی ٢٠١٥ دەرئەنجام و پشکنینە تاقیگەییەکانی ئەم تێزەیان لە داڕشتنەوەی هاوکێشەکانی ئەم بەشەی کۆنکریت و یەک بەشی(section) بەکارهێناوە.

Section 3.5.2
Section 3.5.2

کۆدەکە بە ناوی تێستەکانی ئەمینه‌ (سێرنەیمی د. ڕزگاری) پێدراوه‌, ئەمەش ئەوە دەگەیەنێـت کە دۆزینەوەکانی ئەم تێزە بوونەتە رێسا و دەستوور بۆ دیزاینی ستراکچەر و بیناو تەلارەکان.

دواجاریش دەزگای لامبردی ئەڵمانی بۆ پەخشی ئەکادیمی ئەستۆگیریی چاپکردنی ئەم تێزەی وەک کتێبێک گرتە ئەستۆ و ئێستا لە لایەن چەندین دەزگای کتێبفرۆشتنی جیهانی دەفرۆشرێت کە لە بەناوبانگترینیان ئەمەزۆنە.

کتێبەکە بە زمانی ئینگلیزیە و لە ٥٣٦ لاپەرە بێکدێت بە قەبارەی (150x30x220) mm دا چاپکراوە و نرخەکەشی لە $106.

به‌رگی کتێبه‌که‌
به‌رگی کتێبه‌که‌

د. رزگار ئاغا لە دایکبووی شارسلێمانی باشووری کوردستانە و دکتۆرای لە لەندەن لە بواری ئەندازیاری ستراکچەر تەواوکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:40 0:00

XS
SM
MD
LG