Accessibility links

سویسرا دوو هاووڵاتی سوریایی پاش لێکۆڵینەوە ئازاد دەکات


دادپرسانی سویسری دەڵێن ئەو دوو هاووڵاتییە سوریەیان ئازاد کردووە، کە لە مانگی 12 دەستگیر کران، پاش ئەوەی هیچ بەڵگەیەک نەدۆزرایەوە کە پشتیوانی لە گومانی ئەوە بکات کە ئەمانە کەرەستەی تەقەمەنیان گواستبێتەوە.

ئەو دوو پیاوە لە 11 ی مانگی 12 دەستگیر کران پاش ئەوەی کاربەدەستان ڕایانگەیاند هەندێک شتیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە هی بۆمب بێت لە خاڵێکی پشکنینی ڕێگای ژنێڤ.

دادپرسانی فێدڕاڵی لە بێرن، پایتەختی سویسرا، ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند لە لێکۆڵینەوەکاندا هێج بەڵگەیەک بۆ ئەوە نەدۆزرایەوە.

ئەو دوو کەسەی کە ناویان ئاشکرا نەکراوە لێکۆڵینەوەکان هیچ بەڵگەیەکیشیان نەدۆزییەوە کە پەیوەندیان بەڕێکخراوێکی تیرۆرستییەوە هەبێت.

دادپرسان دەڵێن یەکێک لە پیاوەکان سویسرای جێهێشتووە بەڵام ئەوەی تری کە بەڵگەنامەی تەواوی نەبووە دەگێڕدرێتەوە.

XS
SM
MD
LG