Accessibility links

فیشار هێنانە سەر چین بۆ پشتێوانیکردن لە گەماروەکانی دژ بە کۆریای باکور


وڵاتە یەکگرتووەکان و کۆریای باشور تا ئێستا پێیان نەکراوە باوەر بە چین بهێنن بۆ پشتێوانیکردن لە گەماروە سزا ئاوەرەکان دژ بە کۆریای باکور بۆ بەردەوام بوون لەسەر پرۆگرامە قەدەغە کراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. سەرەرای ئەوە هەندێ ئاماژە هەیە کە تاکتیکە سەختەکانیان و پێکەوە مانورە لەشکەریەکانیان لەوانەیە چینی رەنجاندبی.

وەزیری دەروەی وڵاتە یەکگرتووەکان جان کێری پاش کۆبونەوەی لە رۆژی چوارشەمە لەگەڵ وەزیری دەروەی چین وانگ یی ووتی هەردوو پێشەوە چوونیان کردوون لە سەر کێشەکانی وەکو گۆڕانی کەش بەڵام هێشتا ناکۆکن سەبارەت بە چوونیەتی سەوداکردن لەگەڵ کۆریای باکوردا.

کێری ووتی بە روونی چەندین کێشەی گرنگ هەیە کە دەبێ ئێمە چارەیان بۆ بدۆزینەوە و بەرەو پێش بچین، کە یەکیکیان کێشەی بەرنامە ناوکی کۆریای باکورە.

XS
SM
MD
LG