رۆژنامەیەکی تورکی دەڵێت داواکارانی گشتی بە دووای برینەوەی بریاری هەمیشە لە زینداندان بۆ دوو لە رۆژنامەوانەکانی کە بە تاوانی تیرۆر و سیخوریەوە زیندانی کراوون بە هۆێ راپۆرتەکانیان گوایە بە قاچاغی بردنی چەک لە لایەن حکومەتەوە بۆ سوریا.
رۆژنامەی جمهوریەت لە رۆژی چوارشەممە ووتی داواکارێکی گشتی ئیستانبول بریارەکەی بە کۆتایی گەیاندووە دژ بە سەرنووسەر جان دوندار و ئەردەم گوڵ نوێنەری رۆژنامەکە لە ئەنکارا. بریارەکە دەبێت لە لایەن دادگاێیکەوە پەسەند بکرێت پێش دەستپێکردنی دادگایی کردنێک.
شایانی ئاماژە پێکردنە رۆژنامەی جمهوریەت لە مانگی پێنج هەندێ وێنەی بڵاوکردەوە گوایە ترێلی تورکی چەک و تەقەمەنی دەگوازێتەوە بۆ میلیشیاکانی سوری.
رۆژنامەکە دەڵێت ویەنەکان سەڵماندیان کە تورکیا بە قاچاغی بۆ سەرهەڵداوەکان چەک رەوانە دەکات.