Accessibility links

دکتۆر عەبدولسەلام عەبدولکەریم: ئەم جۆرە لێدوانانەی ئەمریکا تەنها بۆ دڵنەوایی کردنی تورکیایە


دکتۆر عەبدولسەلام عەبدولکەریم
دکتۆر عەبدولسەلام عەبدولکەریم

هاوکاتی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی وەک یەک لێکچواند.

جۆ بایدن دەڵێت پەکەکە بە هەمان ئەندازەی داعش هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر تورکیا و هەروەهاش ستایشی هاوکارییەکانی تورکیای کرد وەک دەڵێت لەو شەڕەی دژی جیهادییەکان دەکرێت.

دکتۆر عەبدولسەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا ئاماژە بەوەش دەکات کە لەم جۆرە ڕاگەیاندنانەدا ئەوە دەسەلمێندرێت کە بەرژەوەندییەکان دەکەونە پێش هەموو شتێک و دەڵێت زۆریش دەمێکە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پارتی کرێکارانی کوردستانی بە یەکێک لە ڕێکخراوە تێرۆریستیەکان داناوە و ئەوەش کە دەمێنێتەوە پەیوەندی بەو نزیک بوونەوەیە هەیە لە ناوچەکەدا و پەرەسەندنەکانی دۆخی سوریاش.

دکتۆر عەبدولسەلام دەڵێت هەروەهاش پەرسەندنی شیعەگەرایی لە کەنداو و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و بەهێزبوونی ئێران و سەرکەوتنی لە پرۆسەی ململانێکانی لەگەڵ ئەمریکادا هۆکارگەلێکی ترن کە وەها دەکەن ئەمریکا بەلای هاوپەیمانەکانی خۆیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دایبشکێنێت و تورکیاش یەکێکە لەو هاوپەیمانانەی ئەمریکا.

دکتۆر عەبدولسەلام باسیش لەوە دەکات چۆن تورکیا لە ڕوانگەی بەرژەوەندییە ئاسایشییەکانی خۆیەوە سەروسەودا لەگەڵ دۆسێی پەکەکەدا دەکات و هەرچی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشە لە ڕوانگەی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیی و هاوپەیمانەکەشی کە تورکیایە سەر و سەودا دەکات و دەشڵێت تورکیا فشاری لە ئەمریکا کردووە تا بە یەک چاو سەیری پەکەکە و داعش بکات لە دەمێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو لایەنەیە داکۆکی لە مافی گەلی کورد دەکات لە باکوری کوردستان.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر عەبدولسەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا لە زانکۆی سلێمانی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:42 0:00

XS
SM
MD
LG