چەند رۆژێکی پێی دەخایەنی پێش ئەوەی ژیان بگەرێتەوە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکان پاش باو و هۆزێکی گەورەی زستانی کە رەشەباو و بەفرێکی هەرە زۆر و لافاو ی لەگەڵدا هێنا بۆ سەر دەیان میلۆن کەس.
ئوفیسەکانی حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا هەموو بێجگە لە کارمەندان و کرێکارانی ئورژانس ئەمرۆ دووشەممە لە واشنتن دا داخراوون، لە دەمێکدا هەوڵی لادانی بەفر لە سەر خیابان و کنار رێگاکان و پیادە رەویەکاندا دەدرێت. هێلەکانی میترۆ و شەمەندەفەر پاش دوو رۆژ نیمە کراووەن.
خوێندگاکان لە واشنتن و دەوروبەردا داخراوون، لە کاتێکدا فرۆکەکان لە هەر سێ فرۆکەخانەکانی ناوچەکەدا بە شێوەیەکی سنوردار دەست بە فرینەکانیان دەکەن.
هەر وەها کۆنگریسی وڵاتە یەکگرتووەکان چەندین لە دەنگدانەکانی ئەمرۆێدا دووا خستووە.