Accessibility links

بەفرێکی زۆر واشنتۆن و دەوروبەری دادەپۆشێت


بەفرێکی زۆر واشنتۆن و دەوروبەری داپۆشیوە و بوەتە هۆی پەکخستنی ڕێگاکان، هەێڵەکانی شەمەندەفەر و هێڵی گەشتە ئاسمانییەکان لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکاوەو هەتا دەگاتە کارۆلاینای باکوور و نیویۆرک.

ئەم شەپۆلی بەفر بارینە کاردەکاتە سەر بەلایەنی کەم 85 ملیۆن کەس لە 20 ولایەتی جیاواز لە ئەمەریکا. چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 60 سانتی مەتر بەفر لە واشنتۆن ببارێت.

بەفرەکە لە دەڤەری واشنتۆن لە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد و چاوەڕوان دەکرێت هەتا شەوی شەممە بەردەوام بێت.

ئەو ولایەتانەی کە باری نائاساییان بەهۆی زریانەکە ڕاگەیاندووە بریتین لە جۆرجیا، تێنسی، پێنسلڤانیا، مەریلاند، کەنتاکی، کارۆلاینای باکور، نیو جێرزی، نیویۆرک، ڤیرجینیا و وێست ڤیرجینیا و لە واشنتۆنیش باری تەنگەتاوی بەفر ڕاگەیەندراوە.

زانکۆ و خوێندنگاکان و زۆربەی دامودەزگاکانی حکومەت لەو ویلایەتانە داخراون بەڵام دەزگاکانی خزمەتگوزاری لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ پاکردنەوەی ڕێگەوبانەکان و هەر ئەگەرێـکی نەخوازراو.

XS
SM
MD
LG