Accessibility links

سەرۆکی چین سەردانی ئێران دەکات


سەرۆکی چین شی ژینگپینگ، سەردانی ئێران دەکات تەنها چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی سزا نێو نەتەوەییەکان لەسەر ئێران هەڵگیران، و دەڵێت هیوای دەسپێکێکی نوێ دەخوازێت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

شی ڕۆژی شەممە لەگەڵ هاوشانە ئێرانییەکەی حەسەن ڕۆحانیدا کۆبوەوە لە میانەی یەکەم سەردانی سەرۆکێکی چین بۆ ئەو وڵاتە لە پاش 14 ساڵ.

بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی 2014 بە 52 ملیار دۆلار مەزەندە کرا، بەڵام پارەکە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت کەم بۆوە.

چین یەکێکە لەو شەش زلهێزانەی جیهان کە لەگەڵ ئەمەریکا، ئەڵمایا، فەرەنسا، بەریتانیا، و ڕوسیا گەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا بۆ هەڵگرتنی سزا نیونەتەوەییەکان لەسەر تاران لە بەرامبەر کەمکردنەوەی بەرنامەی ناوکی. ئەو ڕێککەوتنە دوو هەفتە لەمەوبەر چەسپێندرا.

XS
SM
MD
LG