Accessibility links

جۆن کیری لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی کەنداو لە سعودیە کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری ڕۆژی شەممە لەگەڵ كاربەدەستانی وڵاتانی کەنداودا کۆبووەوە مە بەمەستی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانیان لەمەڕ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێران و هەروەها بۆ تاووتوێ کردنی ئەوەی کام گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە وتووێژەکانی ئاشتیدا بەشداری بکەن.

کیری لە ڕیاد لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو کۆبوەوە کە لە ناکۆکییەکانی ئەم دواییانە لەگەڵ ئێراندا پشتیوانی عەرەبستانی سعودیەیان کرد.

پێنج وڵاتی کەنداو نیگەرانی ڕێککەوتنی ناوکین لەگەڵ ئێراندا کە لە سەرەتای ئەم مانگە چەسپێندرا و ڕێگا بە ئێران درا دەستی ڕابگات بە ملیاران دۆلاری کە پێشتر لە بانکەکانی جیهاندا دەستیبەسەردا گیرابوو.

بڕیارە جۆن کیری لەگەڵ شا سەلمان و وەزیری دەرەوەی سعودیەدا کۆببێتەوە وە هەروەها لەگەڵ وتووێژکەری بالای ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە.

شایانی باسە عەرەبستانی سعودیە و ئێران نەیاری لەمیژینەن بەڵام پەیوەندییەکانیان بەم دواییانە ئالۆزتر بوو بەهۆی ئیعدام کردنی کەسایەتییەکی ئاینی شیعە لە عەرەبستانی سعودیە.

XS
SM
MD
LG