Accessibility links

فراكسیۆنی گۆڕان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و فراكسیۆنی پارتیش پێ وایە شتی نوێی تێدا نیە


Gorran kdp Logos
Gorran kdp Logos

فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە لەسەر دۆخی هەرێم و تێیدا هاتووە پارتی ده‌یه‌وێت خه‌ڵك و هێزه‌ سیاسیه‌كان ڕابهێنێت له‌گه‌ڵ زوڵم، یاسا شكێنی، سزادانی خه‌ڵك ، لە بەرامبەر راگەیەنراوەكەی فراكسیۆنی گۆڕان لای خویەوە سەركردەیەكی پارتیش پێی وایە لەم قەیرانەدا گۆڕان خۆی لەبەرپرسیارێتی دەدزێتەوە، هەر ئەوان نەبوون لە حكومەتدا بوون‌ و هیچیان پێنەكرا و كۆمەڵێك بەڵێنی گەورەیان دا، بەڵام هیچیان بۆ نەچووە سەر و ئەمە سزادانی خەڵكە.

بیستۆن فایەق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند ئێمە دەزانین قەیران هەیە بەڵام دەشزانین كێ قەیرانی دروستكردووە ، بویە پێمان وایە ئەوانەی كە سەبەبی قەیرانەكانن خوشیان دەتوانن چارەسەری ئەو قەیرانە بكەن و پێمان وایە لەو قەیرانە بە مەبەست دروستكراوە و حكومەت دەسهەڵاتی سیاسی روونتر بلێم پارتی دروستی كردووە، خو قەیران چیە قەیرانی دارایی بەشێكی لەو واقعە هەیە بەشەكەی تر نا ئیستیقراریە نەفسیە كە خەڵك تێیدا دەژیت لایەنی كەم ئێستا قەیرانی سیاسی نەبووایە لایەنی كەم ئێستا كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم نەبووایە و كێشەی پەرلەمان نەبووایە، لایەنی كەم نەفسی خەڵك ئارامتر دەبوو بەس ئێستا هەموو تێكەڵ بووە بە یەك، لە بەر ئەوە ئاشكرایە قەیرانەكان كێ دروستی كردووە و كێش دەتوانێت چارەسەری بكات.

محەمەد عەلی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند هەروەك دیار هاتنی داعش و دروستبوونی ئەو قەیرانانەی كە بەهۆی داعشەوە دروست بوون شتێك بوو كە بەدەستی هیچ كەسێك نەبوو لە هەرێمی كوردستان و هەروەها قەیرانی دارایی و بودجە و نزمبوونی بهای نەوت شتێك بوو بە دەست هیچ كەسێك نەبوو كەواتە ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنی هاوبەش هەوڵ دەدەین كە بەرپرسیارانە تەعامول لەگەڵ ئەم دوخە بكەین بە پێچەوانەوەی ئەمە گۆران كە شانسێكی هەبوو بۆ ئەوەی بەشداری لە حكومەتدا بكەت ئەو شانسەی بەهۆی ئەوەی كە لە ئاستی بەرپرسیارەتی نەبوو ئەو شانسەی لە دەستدا و چونكە ئەو هۆتاف و شیعاراتانەی كە گۆران داویەتی نەیانتووانی جێبەجێ بكەن ، گوتن ئەوەیە كە بە فەوزا و گێرەشێوێنی و هوتافات ئەم دوخە چارەسەر نابیت و هەر لە سەرەتای دروستبوونی گۆران لە سەر ئەساسی فەوزا و هەڵچوون دروست بوویە و ئێستاش بەردەوامن لە سەر ئەو نەهجە و لە بەیاننامەكەیاندا هیچ شتێكی نوێی تێدا نیە هەر بانگكردنی خەڵكە بۆ توغیان.

سەردار ئازاد چاڵاكوانی مەدەنی پێی وایە ئێستا خەلك برسی و تێنۆیەتی تاقەتی گوێراگرتنی نەماوە لەم بەیاننامە و ئەوەی تر نیە، پێویستە لەسەر ئەوانە رێگە چارە بدوزنەوە ، لەولاوە وەزعەكە خەتەرترە لە بەر ئەوەی كومەڵێك گرووپی چەكدار دروست بووە لەم رۆژە لە فێسبۆك بینیم كومەڵێك گرووپی چەكدار دروست بووە لە سلێمانی و كەلار هەولێر هەمووی چەكی عەرزكردووە ئەم بابەتە خەتەریەت لە سەر كوردستان دروست دەكات، كوردستان لە شەردایە لە قەیرانی برسیەتی دایە بویە پێویستە هێواشتر بیر لە شتەكان بكەنەوە پێچداچوونەوە بە خۆیان بكەن بتوانن بە لایەنی كەم ئەم مووچە بۆ خەڵك دابین كەن و لایەنی كەم قەیران دارایی چارەسەر بكەن.

16 ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر قەیرانی دارایی كۆبووە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریدا لەمەودوا لەجیاتی مووچەی تەواو، حكومەت نیو مووچە بۆ فەرمانبەران دابەش بكات ئەم بریارەش نارەزایەتیەكی زوری لای فەرمانبەران دروستكرد .

XS
SM
MD
LG