Accessibility links

کۆسرەت خدر: ئێران بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە ناوکییە ناتوانێت نیگەرانییەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بڕەوێنێتەوە


کۆسره‌ت خدر
کۆسره‌ت خدر

ڕێککەوتنی ناوکی نێوان ئێران و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کەوتۆتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش وابەستەبوونی ئێرانی پشتڕاست کردۆتەوە.

بەڵام یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا چ متمانەیەک هەیە کە ئێران بەردەوام بێت لەو وابەستەییانەی لەسەریەتی بەپێی ڕێکەوتنەکە؟

کۆسرەت خدر، شارەزای کاروباری ئێران دەڵێت بەهۆی ئەوەی کە ئێستا ڕیفۆرمخوازانی ئێران حکومەتی وڵاتەکەیان لە دەستدایە و کەسێکی وەک حەسەن ڕۆحانی لەناو دەستەبژێری فەرمانڕەوایانی ئیرانیدا جێگە و پێگەیان هەیە، هەر بۆیە وەک قۆناغێکی بەرایی دەتوانن ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکەن و دەشڵێت بەڵام هیچ متمانەیەک لە ئارادا نییە کە بگوترێت تەواوی بەندەکانی ئەم ڕێکەوتنە جێبەجێبکرێن، خۆ ئەگەر هاتوو باڵی کۆنەپارێزانی ئێرانیش گەیشتنە دەسەڵات ئەوا ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێناکرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، کۆسرەت خدر ئاماژەش بەوە دەکات یەکێک لە فاکتەرە سەرەکییەکانی وەهای کرد ئێران ئەم ڕێککەوتنە ناوکییە مۆر بکات، گێڕانەوەی پارە سڕ کراوەکانی بووە لە بانکەکانی ڕۆژئاوادا و دەشڵێت گێڕانەوەی ئەم پارە زۆرەش وەها دەکات جارێکی تریش پێگەی ئێران لە ناوچەکەدا بەهێزببێتەوە و دەشڵێت ئەو پارانەش هەمووی دچنەوە ژێر دەستی سوپای پاسداران و ئەم سوپایەش بێگومان ئەو پارانە بۆ مەبەستە دیاریکراوەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:01 0:00

XS
SM
MD
LG