Accessibility links

موحەمەد نەزیف قادری: کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنچینەی شاردنەوەی ڕاستیەکان لە ڕای گشتی دامەزراوە


موحەمەد نەزیف قادر
موحەمەد نەزیف قادر

دوابەدوای ئەوەی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وابەستەبوونی ئێرانی پشتڕاست کردەوە بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش سزاکانیان لەسەر ئێران هەڵگرت.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتنەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بۆ لەمەودوواش قۆناغی چاکسازی دەستپێدەکات.

موحەمەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دەڵێت ئەو زانیارییانەی لەسەر هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە لەسەر ئەم دۆسێیە نیشانەی پرسیاری لەسەرن و دەشڵێت ڕژێمی ئێران ئەو جۆرە سروشتەی نییە وابەستەی ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان بێت.

موحەمەد نەزیف قادری دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی پشتیوانی لە تێرۆریزم و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان گرتۆتە بەر و هەروەهاش سیستەمی موشەکی دوورهاوێژوەک دەڵێت نابێت وڵاتانی زلهێز و کۆمەڵگای نێونەتەوەییش ئەم بەرنامە موشەکییەی ئێران بە کەم بگرن چونکە کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت بەسەر باری ئاسایشی ناوچەکەوە.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ موحەمەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:14 0:00

XS
SM
MD
LG