Accessibility links

بورهان ڕەئوف: ئەوەی دەیبینین هەرەس هێنان و داڕمانی ئابوری هەرێمی کوردستانە


بورهان ڕەئوف
بورهان ڕەئوف

قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەروادێ و قوڵتر دەبێتەوە.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقلەگەڵ دواکەوتنی چەند موچەدا بەڵام، موچەی تەواوی مانگێکی دەدا بە فەرمانبەرانی هەرێم، وەلێ ئێستا نیوەی موچەی مانگێک دەدات.

ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هیچ پڕۆژەیەکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە داراییە؟

ئایا فەرمانبەران چ جۆرە ئەڵتەرناتیڤێکیان هەیە؟

بورهان ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی ئەوتۆی نییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری و دارایی تەنها ئەوەندە نەبێت کە هەندێک هەنگاونراون وەک دەڵێت شتێکی ئەوتۆ نین کە بتوانرێت وەک چارەسەر سەیری بکرێت بۆ ئەو بارودۆخە سامناکەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە یانیش بۆ ئەو قەیرانە ئالۆزەی کاریگەری نەرێنی هەیە بەسەر تەواوی جومگەکانی ژیانەوە لە هەرێمەکەدا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بورهان ڕەئوف ئاماژەش بەوە دەکات ئێستا هێزی پێشمەرگە بە خوێنی خۆی داکۆکی لە خاکی هەرێم دەکات و فەرمانبەران و مامۆستایان درێغییان نەکردووە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان و ئێستاش وادەی ئەوەیە حکومەتی هەرێم هەنگاو بنێت.

بورهان ڕەئوف دەڵێت هیوادارە کاربەدەستە باڵاکانی هەرێم لە خۆیانەوە دەستپێبکەن و پلانێکی خێرا و فریادڕەسیان هەبێت تا ڕەوشەکە بە ئاقارێکی لەمەی ئێستا خراپتردا نەڕوات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:51 0:00

XS
SM
MD
LG