Accessibility links

ئازادییە شارستانییەکان لەنێوان شەڕانگێزی هەندێک لە مەلاکان و لاوازی یاساکاندا


شارەزایان نیگەرانن بەرامبەر توندبوون و مەترسیداربوونی وتارە ئاینییەکانی هەندێک لە مەلا و پیاوانی ئاینی کە لەهەوڵی جوڵاندنی هەستی شەڕانگێزیی و بەڕهەڵستکاریی خەڵکدان بۆ رووبەڕوبونەوە و سوکایەتیکردن بە ئازادییەکانی هاوڵاتیان و نوسەران و ژنان. هاوکات مافە هەرە سەرەتایی بنچینەییەکانی مرۆڤ لەڕووی شارستانی فەرهەنگی و مرۆییەوە وەستاوە لەسەر پاراستنی مافی بەرابەری و ئەوانی دیکە لە کڵێشەیەکی شارستانی کە مرۆڤ تا ئەو شوێنە ئازادە کە مافی بەرامبەرەکەی پێشێلناکات، ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا ئیتر یاسا و دەستور دەتوانێت تێکڕای ئازادییەدکانی مرۆڤ لە چوارچێوەیەکی یاساییدا بخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی شارستانییەوە.

لەو بارەیەوە ئاسۆ جەبار لە رادیۆی دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ ئاسۆ کەمال ئەندامی بۆردی ناوەندی سیکولار سازداوە.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ کەمال دەڵێت "شەس هەزار مزگەوت هەیە لە کوردستاندا رۆژانی هەینی شەش هەزار جار هێرشدەکەنە سەر ماف و ئازادییەکانی خەڵک و بۆ سەر رێکخراوەکانی ژنان ، ئەمە دیاردەیەکە کە زۆر بەرفراوانە، بەجیا لەوە ئێمە لەخوێندن و پەروەردە ئەمجۆرە لەو تێکستانە، ئەمجۆرە لەتوندوتیژی ئەم جۆرە لە پەروەردەکردن لەوانەکانی خوێندنی ئیسلامدا دەبینین".

هەروەها دەڵێت "بڕوانە ئازادی جلوبەرگ لەساڵانی پەنجا و شەستەکان و حەفتاکاندا زۆر پێشکەوتووتر و مۆدێرنتر بووە لەچاو ئێستادا، ئەمانە هەمووی کاریگەریی ئەو کولتورە دواکەوتوانەن و ئەو یاسا دواکەوتوانەن".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا.......

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:16 0:00

XS
SM
MD
LG