Accessibility links

کۆریای باشور لە کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی داوا دەکات باکور سزا بدرێت


سەرۆک کۆماری کۆریای باشور پارک گوین - های لە کۆمەلگای نێۆنەتەوەیی وە بە تاێبەت چین داوا دەکات لە شیانی سەپاندنی هەرە توندترین سزا بەسەر کۆریای باکوردا بە هۆێ تاقیکردنەوەی ناوکی ئەم داوواییەیدا.

سەرۆک پارک کردارەکانی هەفتەی رابوردووی پیۆنگ یانگ بە بەرەنگاریەکی پەسەند نەکراوو بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا ناوبرد لە دەمی ووتارێکی تەلفزیۆنیدا لە رۆژی چوارشەممە.

ئەو بەڵینی دا هەموو هەوڵێک بە کار بهێنی بۆ ئەوەی دڵنیا بێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەرە توندترین بریاری پەسەند بکات بۆ سزادانی ئەو رزێمە دوور خراوە. بەڵام پارک ووتی ئەگەر بێت و چین هاوپەیمانی گرنگی دیپلۆماسی و ئابوری کۆریای باکور لە هەوڵدانەکاندا بەشداری نەکات پیۆنگ یانگ تاقیکردنەوەی پێنج و شەشیش ئەنجام دەدات و دوورگەی کوریا نا ئارامتر دەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG