Accessibility links

ئوباما تێشک دەخاتە سەر ئاێیندە وهێڕش دەکاتە کۆماریەکانی بەرهەڵستی


سەرۆک بەراک ئوباما لە هەفتمین و دووایین ووتاری ساڵانەیدا کە لە درەنگانێکی رۆژی سێشەممەدا پشکەشی کۆنگریس و هاووڵاتیانی ئەمەریکایی کرد و لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە، تێدا پلانەکانی بۆ رێبازی ئامانجەکانی دابین دەکات. ئوباما لە دوایین ساڵی سەرۆکایەتیدا ستایشی هەرە بە هێزترتن ئابوری کرد لە جیهاندا بەڵام لە یاسادانەران داوای کرد باری ئاسایشی ئابوری بۆ ئەمەریکاییەکان باشتر بکەنەوە، ئەو بەڵینیدا کە هەوڵدانەکان بۆ بە دووا چووی تۆرەکانی تیرۆریستی هەرە سەر دەستەی کارەکانیدا بێت، لە دەمێکدا داوای کرد لە پەیرەویکردنێ رێبازێکی زانایەتر بۆ کێشەکانی جیهاندا کە وا دەکات جیهان پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنیان.

سەرۆک ئوباما هەر وەها نە راستەوخۆ هێڕشێکی توندی کردە سەر کۆماریەکانی بەرهەڵستی.

دوواتر ووتی ئێمە لە هەموو شوێنێک لە جیهاندا یارمەتی دەدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیروباوەڕی توندڕەوی. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم کارە کاتی دەوێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەر سەرکەوتوو دەبین.

XS
SM
MD
LG