Accessibility links

دکتۆر یومنا ئەلحوماقی: کۆمکاری عەرەب دەتوانێت دابڕانی ئابوری لەگەڵ ئێراندا ڕابگەیەنێت


دکتۆر یومنا ئەلحوماقی
دکتۆر یومنا ئەلحوماقی

بەردەوام پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی عەرەبستانی سعودیە پەیوەندییەکی ناجێگیر بووە و لەم ماوەیەی ڕابردووشدا پشێوی ئاڵۆزی زیاتری تێکەوت بەهۆی قەیرانەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش لەسەر دۆسێکانی سوریا و یەمەن.

شیکەرەوەی سیاسی دەڵێن تەواوی کێشەکانی نێوان تاران و وڵاتانی عەرەبی لەسەر بنچینەی قەیرانی ئاینزاییە.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرە، ئێران گوناهبار دەکەن بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبیدا و بەمەش وەک دەڵێن ئاگری پشێوی و نا ئارامی لە ناوچەکەدا خۆشدەکات.

دکتۆر یومنا ئەلحوماقی، پسپۆڕی ئابوری و سیاسی لە زانکۆی قاهیرە دەڵێت ئێران هێڵی بژارەی خۆی دیارکردووە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆیشی لە ڕێی دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی تردا دیار دەکات و سەبارەت بەکاردانەوەی وڵاتانی عەرەبیش دەڵێت ئەم جۆرە کاردانەوانە شتێکی ئاساییە چونکە ئێران خۆی ڕەوشەکەی گەیاندۆتە ئەم ئاستە کە بەرژەوەندییەکان بەر یەک بکەون.

ئەم پسپۆڕەی زانکۆی قاهیرە دەڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام دەخوازێتسیاسەتەکانی خۆی لە وڵاتانی عەرەبیدا بسەپێنێت و ئەمەش بە بەشێک لە ستراتیژیەتی درێژخایەنی ئێران ناودێر دەکات.

دکتۆر یومنا ئەلحوماقی باسیش لەوە دەکات کە ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا وەهای کردووە تاران خۆی بە بەهێز ببینێت لە ناوچەکەدا و دەشڵێت وەک بەرەنجامێکیش ئێستا ئێران لەژێر چەتری ئایندا ئیشەکانی خۆی دەکات بۆ گەیشتن بە خواستەکانی لە کاتێکدا وەک دەڵێت دەبوایە ئاین هەموو لایەنە ناکۆکەکان کۆ بکاتەوە نەک جیایان بکاتەوە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر یومنا ئەلحوماقی پسپۆڕی ئابوری و سیاسی لە زانکۆی قاهیرە، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:43 0:00

XS
SM
MD
LG