له‌م سه‌رده‌مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی کورد هه‌ندێک ده‌سکه‌وتی له‌ده‌ستداوه له‌وانه هه‌ندێک پۆستی گرنگی سه‌ربازی و له‌شکری و عه‌بادی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نیه بۆست به‌کورد بدات، بۆ نموونه پۆستی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا. هۆکاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادی به‌رامبه‌ر به‌کورد چیه، ئایا کورد له‌م قۆناغه‌دا له‌ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا به‌راورد به قۆناغی سه‌رۆکایه‌تی پێشوو له‌سه‌رده‌می نوری ئه‌لمالکی به‌تواناتره یاخوود هۆکاری ئه‌م پاشه‌کشه‌ی توانای سیاسه‌تی کورد له‌به‌غدا چیه؟
ئایا ئه‌مه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆههوڵنهدانی سیاسیه‌کان و نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌به‌غدا یاخوود کورد به‌غدای تاقیکرده‌وه و به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات خۆی له‌به‌غدا دورخاته‌وه.
ئه‌گه‌ر کورد خواسته‌کانی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ده‌ست نه‌یه‌ت ئه‌ڵته‌رناتیڤی چیه؟
له‌مباره‌یه‌وه له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق مه‌حموود ڕه‌زا ده‌ڵیت کاتیک سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای عێراق هی کوردبوو، هێزی دجله هاتن شاری خانه‌قین بگرن، هه‌روه‌ها موسڵ داگیرکرا.
ده‌شڵێت کورد به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بێه‌وێت داوای مافه‌کانی خۆی له‌به‌غدا بکات هه‌ڵه‌ده‌کات، ئه‌و پۆستانه‌ی له‌ڕابردوودا له‌به‌غدا وه‌رگیراون بۆ که‌س و پارته‌کان و کاسپی وه‌رگیراون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌رپرس و وه‌زیره‌کانی کورد له‌سه‌روه‌ختی قۆناغی حکومڕانی کاتیی لهبهغدابوون له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی به‌دادگا دراون، بۆیه کورد بۆچی شه‌ڕ له‌سه‌ر شتی وا باکات.
ده‌شلێت کورد ده‌بوو له‌سه‌ر پرسی مه‌بده‌ئی شه‌ڕی له‌به‌غدا بکردایه نه‌ک له‌سه‌ر بڕینی ئیمتیازات و پاره و سه‌همی کۆمپانیاکان، ده‌بوو له‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان شه‌ریان بکردایه و به‌رێوبه‌رایه‌تی باشیان له‌وێ به‌ده‌ست بهێنایه که نه‌ک هه‌ر کوردی ناوچه جێ ناکۆکه‌کان به‌ڵکوو نه‌ته‌وه‌کانی که‌ش مه‌منوون بوونایه له‌گه‌ڵ کوردا بژین و بمانتوانیایه هه‌نگاوه‌کانی قۆناغی ماده‌ی 140 جێبه‌جێبکه‌ین.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ مه‌حموود ڕه‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه.