Accessibility links

شورش حاجی: هەلویستەکانی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، هەڵسوراوانی و ئێمە وەکو ووتە بێژ تەعبیرە لە رای کاک نەوشیروان


Shorish Haji
Shorish Haji

پرسیارێکە نەك لای زۆری لە هاووڵاتیانی کورد و لایەنەکان بەڵکو خودی ئەندامانی گۆڕڕان کە بۆ تا ئێستا نەوشیروان موستەفا رێخەری بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کاردانەوەیەکی نەبوە بەرامبەر بە دەرکردنی وەزیرەکانیان، سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارەکانی گۆڕان؟

شورش حاچی ووتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا ئەوەی کە دەڵێن کاک نەوشیروان بۆ تا ئێستا هیچ قسەیەکی نەکردووە، هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر پرسی رێگە گرتن لە سەرۆکی پەرلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانمان نەبوە، لەبەر ئەوەیە کاک نەوشیروان خۆێ لێرە نییە وە بۆ تیماری نەخۆشی چووەتە بریتانیا وە هەموو دەسەڵاتێکی داوە بەو برادەرانەی کە لێرەداێن بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی سیاسی گۆڕانانە سەبارەت بە هەموو رووداوەکانی کوردستان دەرببرین.

کاک شورش هەر وەها دەڵێت هەلویستە فەرمیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە جڤاتی نیشتمانی، هەڵسوراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان یان ئێمە وەکو ووتە بێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەرمان بڕیوە، تعبیر لە رای کاک نەوشیروانیش دەکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:49 0:00

XS
SM
MD
LG