Accessibility links

کەمال رەئوف: سەرکردایەتی سیاسی کورد گۆێ لە خەڵکی رۆشنبر و دڵسۆز و خەڵکانی خۆێ ناگرێت


Kamal Raouf
Kamal Raouf

هەر وەکو دەبینین وڵاتانی ناوچەکە هەر کام لە هەوڵی پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆیاندان و تا رادەیەک هەرێمی کوردستانیش بوەتە شوێنی ململانیان، ئەوە تورکیا، ئێران و عەرەبستانی سعودی. ئاخۆ لەم نێوانەدا ئێران چ رۆڵێکی هەیە؟

کەمال رەئوف سەرنووسەری گۆڤاری شار لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەرێمی کوردستان سنوورێکی زۆرێ بە ئێرانەوە هەیە وە بە حوکمی ئەوەی عێراق وڵاتێکە هەموو وڵاتەکان دەتوانن دەست تێوەردانی تێدا کەن وە ئیرانیش رۆڵێکی گەورەی هەیە لە ئیدارە و بەرێوەبردنی سیاسەتی ئەو وڵاتە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و پارتەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی دیرین و مێژوویان لەگەڵ ئێراندا هەیە، بۆیە ئێران بە لایەوە گرنگە ئەم پارچەیە لە عێراق وە یاخود ئەم پارچەیە لە کوردستان بەو شێوازە بیر کاتەوە و ئیدارە بکات کە لە رووی ئابوری و سیاسیەوە بەرژەوەندیەکانی ئێران لەبەر چاو بگێردرێت.

کاک کەماڵ سەبارەت بەوەی تا چەند کورد لەم پەیوەندیانەدا بەرژەوەندیەکانی خۆێ پاراستووە دەڵیت بە داخەوە سەرکردایەتی کورد نەیتوانیووە ئەو هاوسەنگیە راگرێ، بە گوێری بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان، بە گوێرەی بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە بەرژەوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمیدا بکا، هەمیشە بەرژەوەندی حیزبی خراوەتە پێش بەرژەوەندی گشتی.

کاک کەماڵ هەر وەها دەڵێت بەشێک لە نیگەرانیەکانی خەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستان و رۆشنبیرانی ئەوەیە کە سەرکردایەتی سیاسی کورد گۆێ لە خەڵکی رۆشنبر و خەڵکی دڵسۆز و خەڵکانی خۆێ ناگرێت و کەمتر گوێ لە رەخنە و گازندەکان ئەگرێت وە بێباکیەکی زۆر هەیە لە لایەن سەرکردایەتی کورد دەرهەق بە رەخنە و گلە و گازندەی ناوخۆ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:21 0:00

XS
SM
MD
LG