Accessibility links

پاش هەوڵی هێرشێک بە چەقۆ، دوو فەلەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلییەوە دەکوژرێن


لەشکری ئیسرائیلی ڕادەگەیەنێت دوو فەلەستینی تەقەیان لێکراوەو کوژراون پاش ئەوەی هەوڵیان دا چەقۆ لە سەربازەکانی خاڵێکی پشکنین بدەن لە کەناری ڕۆژئاوا.

خانمە گوتەبێژێک ڕایگەیاند هێرشەکە لە باکوری دۆڵی ئوردن ڕوویدا.

ئەمەش دواین هێرش بوو لە زنجیرەیەک هێرشی نزیکەی 3 مانگی ڕابوردووەوە کە بریتین لە چەقۆ وەشاندن، دەستڕێژ کردن و هێرشی بە ئۆتۆمبێل لەلایەن فەلەستینیەکانەوە کە هێزەکانی ئیسرائیلی دەکەن بە ئامانج.

هەر لە ڕۆژی شەممە ئیسرئیل ماڵی پێشووی فەلەستینیەکیان ڕوخاند کە لە 3 ی مانگی 10 کوژرا پاش ئەوەی کەسێکی ئاینی ئیسرائیلی لە ئورشەلیم کوشت.

لە ڕۆژی پێنجشەممەش سەربازانی ئیسرائیلی سێ فەلەستینیان کوشت کە ئەوانیش هەوڵیان دابوو بە چەقۆ لێیان بدەن، ئەم ڕووداوە لە دەرەوەی نیشتەجێگایەکی جولەکەکان لە نزیک ئورشەلیم ڕوویدا.

نیشتەجێگای گوش ئیتزیۆن بووە بە خاڵی سەرەی توڕە بوونی فەلەستینییەکان لە دواین شەپۆلی توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکاندا کە لە سەرەتای مانگی 10 وە دەستیپێکردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG