Accessibility links

ناڕەزاییەکان دژ بە کوشتنی کەسایەتی ئاینیی نمر ئەلنمر لە تاران بەردەوامە


گرژی و ئاڵۆزییەکانی دژ بە عەرەبستانی سعودیە لە تاران هەر بەردەوامە چەند ڕۆژێک پاش ئیعدام کردنی شێخ نمر ئەلنمر لە لایەن ڕیازەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران ڕۆژی هەینی لە سەرانسەری تاران ناڕەزاییان دەردەبڕی و دروشمی مەرگ بۆ ئەلسعودیان دەچڕی، کە خێزانی فەرمانڕەوای عەرەبستانی سعودیەیە. خۆپیشاندەران کوشتنی ئەو کەسایەتییە ئاینییە شیعەیەیان شەرمەزار دەکرد.

ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو عەرەبستانی سعودیە ئەلنمر و 46 کەسی تری ئیعدام کرد بە تاوانی ئەوەی گوایە دەستیان لە چالاکی تیرۆرستیدا هەبووە.

XS
SM
MD
LG