Accessibility links

حەشدى شەعبى: دەبێت پێشمەرگە بۆ هەڵكەندنى خەندەق ڕاوێژمان پێبكات


مەترسى هەڵگیرسانى شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە باشوورى ڕۆژهەڵاتى قەزاى خورماتوو لە ئارادایە ، بەو پێیەى پێشمەرگە سورە لەسەر هەڵكەندنى خەندەق و شیعەكانیش پێیانوایە ئەو كارە ناحیەى ئامرلى لەخورماتوو دادەبرێت و لەنێو قەزاكەدا گەمارۆ دەدرێن.

نەجات حسێن ئەندامى شاندی دانوستانكارى حەشدى شەعبى لەگەڵ پێشمەرگە لەسنوورى خورماتوو، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند "دەبێت پێشمەرگە بۆ هەڵكەندنى خەندەق ڕاوێژ بەحەشدى شەعبى بكات بۆ ئەوەى لەناوچەى خورماتوو كێشە ڕوونەدات".

گوتیشی"هەڵكەندنى خەندەق ئەگەر بۆ مەبەستى سیاسى بێت كارێكى باش نییە ، بەڵام ئەگەر بۆ مەبەستى ئەمنى بێت ئاساییە".

لاى خۆیەوە محەمەد فایەق بەرپرسى ڕاگەیاندنى قایمقامیەتى قەزاى خورماتوو ، ئاماژەى بەوەكرد پێشمەرگە بەردەوامە لەهەڵكەندنى خەندەق و خەریكە پرۆسەكە لە ناوچەكانى باشورى ڕۆژهەڵاتى خورماتوو نزیک دەبێتەوە كە هێزە شیعیەكانى تێدان، گوتی"داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین لەكاتى گەیشتنى خەندەقەكەدا بەو ناوچانەى شیعەكانى تێدایە تیمێكیان رەوانەى ناوچەكە بكەن تا كێشە دروست نەبێت."

پێشتر لەباكورى ناحیەى سەعدیە شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى روویدا ، كاتێك كە پێشمەرگە دەستى بەهەڵكەندنى خەندەق كرد.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:43 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG