Accessibility links

تورکیا ناڕەزایی بەرامبەرە ئەو ڕاپۆرتانەی ئێران دەردەبڕێت کە ئەردۆگان تاوانبار دەکەن


تورکیا باڵیۆزی ئێرانی باگکردووە و داوای لێکردووە کۆتایی بەو ڕاپۆرتانەی میدیای دەوڵەتی ئێران بهێنرێت کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بە لەسێدارەدانی مەلا شیعەکە لە عەرەبستانی سعودیەوە گرێ دەدات.

بەیاننامەیکی وەزارەتی دەرەوە کە شەوی پێنجشەممە بڵاو کراوەتەوە ڕادەگەیەنێت تورکیا ڕەخنە لەو ڕاپۆرتانە دەگرێت کە دەڵێن لەسێدارەدانی شێخ نمر ئەلنمر پەیوەندی هەبووە بە سەردانەکەی ئەمدواییانەی ئەردۆگان بۆ ڕیاز.

وەزارەتەکە دەڵێت " ئێمە بە توندی ئەو بەیاننامانە مەحکوم دەکەین کە سەرۆکەکەمان تاوانبار دەکات و داوا دەکەین ئەم جۆرە بڵاوکراوانە ڕابگیرێن".

هەروەها ڕەخنەشی لە هێرشەکان بۆ سەر دیپلۆماتانی سعودیە لە ئێران گرت.

حکومەتی تورکیا داوای لە ڕیاز و تارانیش کردووە ئاڵۆزییەکانیان کەم بکەنەوە.

XS
SM
MD
LG