Accessibility links

عەبدوڵا حیجاب: سیاسەتوانانی ئەمەریکا رۆژێک لە رۆژان بەو قەناعەتە دەگەن کە بۆچوونی ئێستایان لەسەر پرسی کورد بۆچوونێکی درووست نییە


 Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب
Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

یەکێک لەو شتانەی کە زۆری شرۆڤەکاران باسی لێ دەکەن ئەوەیە وڵاتە یەکگرتووەکان رێبازێکی تاێبەت بە کوردی نییە و بکرە " دیسکێکی" بچووکێش لە وەزارەتی دەرەوە بۆ میللەتێکی 40 میلیۆنی نییە.

دکتۆر عبدوڵا حیجاب شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" زۆر بە راشکاوی دەبینرێت لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا کە ئەجندایەکی کوردی نییە، لە کاتێکدا لە روژهەڵاتی ناوەراستدا ئەمەریکا دۆستێکی باشتر لە نەتەوەی کوردی تا ئێستا نەبوە وە زەحمەتە ئێستاکە دۆستێکی باش و جێ باوەرری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بدۆزێتەوە، وە ئەوەی کە سیاسەتێکە روونی نییە بەرامبەر بە کورد، بەشێکی دەگەرێتەوە سەر ئەو ستراتیژیەی لەسەر بنەمای پەیوەندی باش لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی کە خاوەن کیانن، کە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە و ئێستاش هەر لەسەر ئەوە دەچنە پێشەوە وە بە تاێبەت رۆڵی تورکیا لە پێشگرتن لە درووستبوونی سیاسەتێکی کوردی لە پرۆژەی سیاسەتی دەروەی ئەمەریکا وە هەر وەها ئێران و وڵاتانی تری عەرەبی.

کاک عەبدوڵا هەر وەها دەڵێت ئەو وڵاتانە دەیانەوێ سیستمی جوگرافیایی رۆژهەڵاتی ناوەراست گۆڕانێکی بە سەردا نەیەت و ئەوە زیاتر دەبێتە هۆێ ئەوەی کورد وەکو ئامرازێک بەکار بهێنن.

کاک عەبدوڵا دەشڵێت من پێیم وایە سیاسەتوانانی ئەمەریکا رۆژێک لە رۆژان بەو قەناعەتە دەگەن کە بۆچوونی ئێستایان لەسەر پرسی کورد، بۆچوونێکی درووست نییە و بگرە بەرژەوەندی خودی ئەمەریکاش لەوەدا نییە"

Interview with Abdulla Hijab

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:37 0:00

XS
SM
MD
LG