Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: ئەمەریکا دەبێ فاکتەری کوردی لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان لە بەر چاو بگرێ بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی


گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و تورکیادا ساڵانێکە بە هۆێ بەرژەوەندیەکان لە لایەک وە کێشەی کورد لە لایەکی ترەوە لە چوونە سەرەوە و هاتنە خوارەوەدایە. ئێستاکە جۆزیف دانفۆرد سەرۆکی ستوونە لەشکەریەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان سەردانی تورکیا دەکات، ئاخۆ چ چاوەروانیەک لەو سەردانە دەکرێت؟

دکتۆر جەبار قادر شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست و تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پێیم وایە کۆمەڵێک پرسی گرنگ هەیە دەبێ لە سەردانێکی وادا بە تاێبەتی لە نێوان کاربەدەستێکی سەربازی تورکیا و ئەمەریکادا باسی لیەوە بکرێ، ئەڵبەتە لەسەری سەرەوەی ئەوەیە ئەو ئاڵۆزی و گرژیەی لە نێوان تورکیا و رۆسیادا هەیە، چونکە تورکیا وەکو ئەندامێکی ناتۆ ئەتوانێ پشتی پێی ببەستێ بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا هەڵوێستێکی توند پێشان دا، خاڵەکیێکی تری ئەوەیە تورکیا خۆێ کۆمەڵێک پلانی لەو ناوچەیەدا هەیە رەنگ بێ لە کۆمەڵێک جێگەدا لەگەڵ پلانەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا یەک نەگرێتەوە.

دکتۆر جەبار هەر وەها دەڵێت پێیم وایە ئەمەریکا لە پەیوەندی لەگەڵ کوردا جیاوازیەکانی خۆێ بپارێزێ وەکو ئەوەی تورکیا بیری لێ دەکاتەوە، چونکە ئەو دەزانێ یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکان ئەمرۆ لەسەر گۆرەپانی سوریادا هەیە کوردە و هەر کەسی بیەوێ لە سوریادا نەخشی هەبێ ناتوانی ئەمانە پشت گوێ بخات. مەترسی ئەمەریکا لەوەدایە ئەگەر ئەو پشت گۆیان بخا لایەنەکەی تر واتە روسیا ئەمانە بگرێتە خۆ.

دکتۆر جەیار دەشڵێت لە کۆتاییدا ئەمەریکا ئەگەر بیەوی بەرژەوەندیەکانی بە تەواوەتی لەو ناوچەیەدا لە دەست نەدات دەبێ ئەو فاکتەری کوردیە چ لە رۆژئاوا وە چ لە باشوری کوردستان لە پێش چاو بگرێ وە بە شێوەیەک لەگەڵیا هەڵس و کەوت بکا کە جیاواز بێ لەوەی کە تورکیا دەیەوێ".

وتو وێژ لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:52 0:00


دک

XS
SM
MD
LG