Accessibility links

عەممار حەسەن : لەبەر دۆسێی کورد تورکیا خۆی ناخاتە هیچ کێشەیەکەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا


عەممار عەلی حەسەن
عەممار عەلی حەسەن

شانشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیاری خۆی داوە تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زلهێزی شیعە ئاینزاکاندا ببڕێت.

عەممار عەلی حەسەن، شیکەرەوەی سیاسی لە نێوەندی ئەلئەهرام بۆ توێژینەوەی ستراتیژی بنکە لە قاهیرە دەڵێت ڕووداوەکانی ئەم دواییە ببونایە یان نا، ئەم پشێویە سیاسییە لە نێوان تاران و ڕیازدا هەر دەهاتە ئاراوە و دەشڵێت بەرەنگاربوونەوەی عەرەبستانی سعودیە بۆ پڕۆژەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بەرەنگاربوونەوەیەکی ئاشکرا و بەرفراوانە و لە سوریا و یەمەن و بەحرەین و سوریا و عێراقیشدا بەدی دەکرێت.

خۆپیشاندەرانی ئێران دژی عەرەبستانی سعودیە
خۆپیشاندەرانی ئێران دژی عەرەبستانی سعودیە

ئەم شیکەرەوەیەی نێوەندی ئەلئەهرام دەڵێت "ڕەوشی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە لەم ماوەیەی داهاتوودا بخزێتە ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کراوە لە نێوان شیعە و سوننەدا و ئەمەش پڕۆژەیەکی وێرانکارییە بۆ تەواوی ناوچەکە."هەروەها دەشڵێت " هێزێک هەیە ئاگرەکە خۆشدەکات و دەیەوێت عەرەب بکەوێتە شەڕێکەوە لەگەڵ ئێراندا لەو ڕوانگەیەوەی شەڕەکە شەڕێکی ئاینزاییە و لە کۆتاییشدا دەستکەوتەکان و سودەکان نە بۆ عەرەب دەبن و نە بۆ فارسەکانیش."

هەر لە سەروبەندی ئەم قەیرانەی نێوان ئەم دوو جەمسەرەی شیعە و سوننەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسەکان سەبارەت بە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران سەریان هەڵداوەتەوە بە شێوەیەک وەک دەگوترێت شەڕێکی ترە و لە بەرگێکی نوێتردا، یانیش دەگوترێت درێژکراوەی هەمان شەڕ و ئاشوبی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووە.

عەممار عەلی حەسەن دەڵێت ئەمەش شییانی هەیە ئاوڕێک لە درێژکردنەوەی هێڵەکانی ڕابردوو بدرێتەوە و بگەڕێینەوە ناو قوڵایی مێژوویی ئەم قەیرانە و بەرەنگاربوونەوەی عوسمانلییەکان وەک نوێنەرایەتی سوننە و سەفەوییەکانیش وەک نوێنەرایەتی شیعەکان ببینین.

لەسەر بنچینەی وتوویژەکەی لەگەڵ عەممار عەلی حەسەن، شیکەرەوەی سیاسی لە نێوەندی ئەلئەهرام بۆ توێژینەوەی ستراتیژی بنکە لە قاهیرە، بەڵین ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:45 0:00

XS
SM
MD
LG