Accessibility links

‌دانێڵ پایپس: دەوڵەتی کوردستان گەورە بێت یان بچووک گرنگ نییە هێندەی ئەوەی خودی دەوڵەتەکە گرنگە


دکتۆر دانێڵ پایپس
دکتۆر دانێڵ پایپس

شەڕو پێکدادانەکان لە شارو شارۆچکە کوردنشینەکانی تورکیادا بەردەوامن کە لەوەتای هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەست لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیا دەستیان پێکردووە.

دکتۆر دانێڵ پایپس، سەرۆکی نێوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە ستانی پێنسلڤانیا دەڵێت ئەم توندوتیژیانە ڕێکوڕەوان پەیوەندی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشی ساڵی 2015 هەیە لە تورکیا.

دانیاڵ پایپس دەڵێت " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بڕیاریدا دەبێت دەنگی تورکە نەتەوە پەرستەکان بە دەست بهێنێت و تەنها ڕێگەیەکیش تا ئەو دەنگانە بەدەست بهێنێت ئەوەیە هەڵوێستی قورس و ڕەق بەرامبەر بە کورد بگرێتەبەر نەک هەر لە تورکیادا بەڵکو بەرامبەر کوردی سوریاش".

دکتۆر پایپس دەشڵێت ئەم بڕیارانە هەر تەنها ئەوەندە نییە بگوترێت بڕیاری خراپ بوون بۆ تورکیا، بەڵکو لە ساڵانی داهاتوشدا بەرەنجامی خراپتری لێ دەکەوێتەوە و نە هەر ئەوەندەش وەک دەڵێت لە ڕووی ستراتیژیشەوە بڕیارگەلێکی زۆر خراپن لە سۆنگەی چۆنیەتی سەرو سەودا کردن لەگەڵ شەڕی ناوخۆی سوریادا، لەگەڵ عێڕاقدا و دەشڵێت ئەوەی حکومەتی تورکیا دەیکات کارەساتە و کارێکی نابەرپرسانە نا ئیتیکی و نامرۆڤانەیە کە هەر تەنها زیان لە کورد نادات بەڵکو لە تورکەکانیشی دەدات.

ئانکەرە دەڵێت تەواوی هێرشەکانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناودێری دەکات، کاربەدەستانی حکومەتی تورکیا شەڕەکانی لەگەڵ پەکەکەدا بە بەشێک لەشەڕی دژی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا دادەنێت.

دانێڵ پایپس دەڵێت دەستەواژەی تێرۆریزم بۆ ئەو حکومەتانەی بە شوێن سەرکوتکردنەوەن بۆتە دەستواژەیەکی بەسوود، بۆ نمونە عەرەبستانی سعودیە 47 کەسی بە تاوانی تێرۆر لە سێدارە داوە وەک دەڵێت کە بەڕاستی تێرۆریست نەبوون و دەشڵێت ئێستاش حکومەتی تورکیا هەمان شت دەکات و ئەم بیانووە بەکاردەهێنێت بۆ گەمارۆدان و بۆردومانکردنی شار و شارۆچکە و گوندە کورد نشینەکانی وڵاتەکە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دانێڵ پایپس، سەرۆکی نێوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنکە لە ستانی پێنسلڤانیا بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:40 0:00

XS
SM
MD
LG