له‌مانگی 5ی ساڵی ڕابردووه‌وه دوای هه‌وڵێکی زۆر هێزی سه‌ربازی عێراق شاری رومادی ڕزگار کرد، ئایا هێزی عێراق ده‌توانێت ئه‌و شاره له‌کۆنترۆڵی خۆیدا بهێڵێته‌وه.
وه‌ک باس ده‌کریت له‌رومادی زیاتر له 3 هه‌زار خانوو کاولبوون و ژێرخان و خزمه‌تگوزاری له‌کارکه‌وتون، ئایا حکومه‌تی عیراق بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بلانی ده‌ستبه‌جێی هه‌یه.
چه‌کداره‌کانی داعش له‌رومادیه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌کانی‌دیکه و شاری موسڵ هه‌ڵاتوون، ئه‌گه‌ر شارێکی وه‌ک رومادی ئه‌وه‌ندی بوێت بۆ ڕزگارکردنی، ئایا شارێکی وه‌ک موسڵ که دووهه‌م گه‌وره شاری عێراقه و دانیشتوانی نزیکه‌ی 2 ملێۆن که‌س ده‌بن کاتی چه‌ند ده‌وێت و ئه‌گه‌ری ڕزگارکردنی بائاسانی هه‌یه.
ناوچه‌ی پارێزگای موسڵ له‌نیوان کورد‌و عه‌ره‌بدا جێگای ململانین، کورد هه‌ندێک ناوچه‌ی به‌خاکی خۆی ده‌زانێت و هه‌روه‌ها عه‌ره‌بیش به‌هه‌مان شێوه، به‌شداری کورد له‌رزگارکردنی ئه‌و شاره بۆ داهاتوو کێشه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
له‌مباریه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کردوه.
دکتۆر موسه‌نا ده‌ڵێت هێزی سه‌ربازی عێراق له‌ئێستادا توانای له‌ڕابردوو باشتره، ئه‌گه‌ر پلان و ته‌کتیکی سه‌ربازی باشی هه‌بێت ئه‌توانێت ئه‌و شاره له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بهێڵیته‌وه، ده‌شڵێت له‌کاتێکدا چه‌کدارانی داعش له‌شکستدان پێویسته هێرشه‌کانی هێزی سه‌ربازی عێراق به‌رده‌امبن.
هه‌روها ده‌ڵێت له‌کاتێکدا تانها هێزی سه‌ربازی عێراق له‌م ئۆپه‌راسێۆنه‌دا به‌شداربوون، ئه‌مه په‌یامێکه بۆدڵنیاکرنه‌وه‌ی سوونه‌کان که ئامانجی حکومه‌تی عێراق له‌ڕزگارکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره ئامانجێکی تایه‌فه‌گه‌ری نیه، هه‌ورها چاره‌نووسی ئه‌و شارانه‌ی ڕزگار ده‌کرین چاره‌نووسێکی تایه‌فه‌گه‌ری نابێت، ئه‌و سووپایه‌ش که‌دێته ناوچه‌کانه‌وه سوپایه‌کی پیشه‌یی ده‌بێت و بێلایه‌نانه حوکمڕانی ئه‌وناوچانه ده‌گرێته‌وه ئه‌ستۆ.
وریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.