Accessibility links

گروپێکی چەکدار لە ئەمەریکا دەست بەسەر باڵەخانەیەکی حکومەتدا دەگرێت


گروپێکی چەکدار دەستی گرتووە بەسەر دامودەزگاکانی حکومەت لە ناوچەیەکی دووردەستی ولایەتی ئۆریگنی باکوری ڕۆژئاوای ئەمەریکا.

ئەو گروپە ڕۆژی شەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەی نیشتیمانی مالهور بۆ پاراستنی ئاژەڵی کێوی پاش ئەوەی ڕێپێوانێکیان لە شارۆچکەی بەرنسی نزیک دروست کرد بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەوەی خەریک بوو دوو کەسی ئاژەڵداری خۆجێی زیندانی بکرێن کە دەستیان هەبووە لە ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر مافی لەوەڕگا.

ئەوە کوڕو باوکە سزایان درابوو لەبەر ئەوەی زەوییەکی حکومەتیان گڕتێبەرداوە بەڵام دادوەرێکی فێدڕاڵی دەڵێت سزاکە زۆر کەم بووە و فەرمانی داوە زیندانی بکرێنەوە بەلایەنی کەم ب چوار ساڵی تر کە بڕیارە سزاکە لە دووشەممەوە دەستپێبکات.

XS
SM
MD
LG