Accessibility links

دلێر عەبدولخالق: بۆچی ئەم شەڕەی بەرۆکی گرتووین نەکەینە دەرفەت بۆ چاکسازی و دیموکراسی و سەروەری یاسا


دلێر عەبدولخالق
دلێر عەبدولخالق

دەشێت بگوترێت ساڵی 2015 لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا ساڵێکی پڕ لە قەیران و کێشەی جۆراوجۆری سیاسی و ئابوری و ئاسایشی بووە.

ئێستاش پرسیار ئەوەیە کاتێک پێداچوونەوە بە ڕووداوەکانی ساڵی 2015 ی هەرێمدا چی پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی 2016 ی هەرێم؟

دلێر عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت پێشبینی کردن لەسەر بنچینەی ساڵێکی ناوازە کە پڕ بووە لە دۆخێکی ناجێگیری و ناسەقامگیری کارێکی قورس دەبێت بە تایبەتی ئەگەر بڕیار بێت ئەم دۆخانە درێژە بکێشن کە بوونەتە مایەی تەواوی قەیرانەکان لە هەرێمەکەدا و دەشڵێت ئەگەر بێتوو ئەو کودەتای سیاسییەی بۆتە مایەی پەکخستنی پەرلەمان و پرسیار و گومان کردنی لەسەر ڕەوایی سیاسی و فەرمانڕەوایەتی دروستکردووە،بەردەوام بێت ئەوا پێشبینیکردنەکان بۆ ئایندە سەخت دەبن و پشبینییەکیش نابێت کە جۆرێک لە هیواو گەشبینی پێوە دیاربێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دلێر عەبدولخالق ئاماژەش بەوە دەکات دیوە ئەرێنییەکەی ساڵی 2015 لە هەرێم بریتییە لەوەی هاوکێشە سیاسییەکان و بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز و شەڕی دژە تیرۆر و بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندان فاکتەری تر کوردیان کردووە بە ژمارەیەکی گەورە لە جیهاندا و دەرفەتی گەورەی بۆ ڕەخساندووە بەڵام وەک دەڵێت بەداخەوە بەهۆی هەژموونی تاک لایەنییەوە نەتوانراوە ئەم دەرفەتانە بقۆزرێنەوە و هەروەها دەشڵیت پەڕتەوازەیی سیاسی و دابەش بوونی کورد لە هەرێم بەسەر بەرەکانی هێزە نێونەتەوەییەکاندا دیوە نەرێنییەکەی ساڵی 2015 ن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:29 0:00

XS
SM
MD
LG