Accessibility links

ئیبراهیمی عەلی زادە: ئەوانەی بە ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی ناودەبرێن ئامرازێکیان بە دەستەوە نییە تا ئامانجەکانی خۆیان بپێکن


ئیبراهیم عەلیزادە
ئیبراهیم عەلیزادە

بڕیارە لە مانگی دووی داهاتوودا دەنگدەران لە ئێران بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی نوێی خۆیان بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە تارانەوە ئاماژەدەکەن بەوەی نزیکەی 12 هەزار کەس خۆی ناونوس کردووە تا ببنە کاندید بۆ ئەم هەڵبژاردنە.

ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی هیوای خۆیان دەربڕیوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 2016 بتوانن ببنە زۆرترایەتی لە پەرلەماندا، کە ئێستا کۆنەپارێزانی ئێرانی زۆرینەن تیایدا.

سکرتێری یەکەمی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەڵێت لەو بڕوایەدایە هیچ نیشانەیەک دیار نییە کە ئەم هەڵبژاردنەی مانگی دووی ئێران جیاواز بێت لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشووی وڵاتەکەدا و وەک دەڵێت بەتایبەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا کە هێزی پاسداران و دەزگا ئاسایشییەکانی تر تیایدا خاوەنی دەسەڵاتی ڕەهان، هەر بۆیە هیچ جۆرە دیموکراسییەتێک و هیچ جۆرە ئازادییەک بۆ ڕادەربڕین و بۆ هەڵبژاردن مانایەکی نابێت.

ئیبراهیمی عەلیزادە دەڵێت ئەو ژمارەیەی سەرچاوەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران باسی دەکەن و دەیانەوێت ببنە کاندید بێگومان لە بێژنگ دەدرێن و هەروەهاش بە گومانەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو ژمارەیە دەڕوانێت وەک دەڵێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئەو 12 هەزار کەسەی هانداوە تا بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکەن و دەشڵێت ئەمە هەوڵیکی تارانە تا وەها نیشانی بدەن کە هەڵبژاردنێکی ڕەوا دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا لە نومایشتکردنێک زیاتر هیچ شتێکی تر نییە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئیبراهیمی عەلیزادە، سکرتێری یەکەمی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئاماژەش بەوە دەکات پێویستە هێندەی بتوانرێت خەڵک ئاگاداربکرێتەوە تا نەبنە دەستەتیلەی ئاورێک کە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە خۆشکراوە و دەشڵێت پێویستە کار بۆ هێنانە ئارای هاوڕایی و هەڵوێستی هاوبەش بکرێت لە ناو ڕیزەکانی ئۆپزسیۆنی ئێراندا و جەختیش دەکاتەوە کە لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە نێو خۆیاندا هەوڵیان بۆ داوە و هەوڵی زیاتریشی بۆ دەدەن تا لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە یەک دەنگ ئەو هەڵبژاردنە بایکۆت بکەن، هەرچەندە وەک دەڵێت بەداخەوە ئەمەش کارێکی ئاسان نییە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:48 0:00

XS
SM
MD
LG