Accessibility links

ئێران عەرەبستانی سعودیە بە زیاد کردنی هەژاری و تیرۆرسم تاوانبار دەکات


حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران ،شانشینی سعودی نەیاری سەرسەختی تاوانبار کردووە بە زیاد کردنی ئاستی هەژاری وهەروەها داکۆکیکردن لە تیرۆریزم لە رێگەی درێژەدان بە بۆمباران کردنی یەمەن و هەروەها بە پشتیوانی کردنی لەو سەرهەڵداوانەی کە شەڕ لە پێناو ڕوخاندنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەکەن.

لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆنفراسێک لە تاران حەسەن ڕۆحانی گوتی لەناوبردنی ڕژێمی سوریا پێگەی تورکیا، ئوردن، عەرەبستانی سعودیە، قەتەر و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بەهێز ناکات، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو حکومەتانەی کۆمەک و یارمەتی سەرهەڵداوانی دژ بە بەشار ئەسەد دەکەن.

ئێران یەکێکە لە هاوپەیمانانی سەرەکی بەشار ئەسەد، تاران بۆ چەندین ساڵە یارمەتی لەشکری و سیاسی بۆ حکومەتی سوریا دابین دەکات.

لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی ئێرانی گوتیشی ئەو هاوبەندییەی کە سعودیە ڕابەرایەتی دەکات و لە مانگی سێی ئەمساڵەوە بۆردومانی یەمەن دەکات ، بۆتە مایەی خوڵقاندنی قەیرانی مرۆیی و هەژاری زیاتر لە یەمەندا، ئەوەش هۆکاری سەرەکی تەشەنەکردنی تیرۆریزمە.

XS
SM
MD
LG