Accessibility links

سەرکردەیەکی لەشکری عێراق: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرکەوتن لە ڕومادی ڕادەگەیەندرێت


دەمڕاستێکی لەشکری عێراق دەڵێت هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە دەست دەگرنەوە بەسەر تەواوی شاری ڕومادیدا و لە دەوڵەتی ئیسلامی دەسەننەوە.

ژەنەڕاڵ عبدولغەنی ئەلئەسەدی دەڵێت "بە پشتیوانی یەزدان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرکەوتن لە ڕومادی بەدەست دێت و ئێستا ناتوانین ڕۆژێک دیار بەکەین لە بەر هۆکاری ئاسایشی بەڵام بە دڵنیاییەوە هێزەکانمان دەست دەگرتنەوە بەسەر تەواوی شاری ڕومادیدا".

شەڕ بەردەوامەو هێشتا هێزە عێراقییەکان نەیانتوانیوە دەست بگرنەوە بەسەر باڵەخانە سەرەکییەکانی ئۆفیسەکانی حکومەتدا.

ئازاد کردنی شاری ڕومادی لە دەستی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە پاش حەوت مانگ دەستکەوتێکی گەورە دەبێت بۆ هێزە عێراقییەکان.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن زیاتر لە سەد توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناو ئەو بالەخانانەی حکومەتدا بن لە شاری ڕومادی.

XS
SM
MD
LG