Accessibility links

سەرەڕای ئاگربەست لە یەمەن بەهۆی شەڕوپێکدادان 31 کەس دەکوژرێن


..
..

کاربەدەستانی یەمەن دەڵێن لە شەڕی نیوەشوەی نێوان سەرهەڵداوە شیعەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەت لە هەرێمی تەعز بەلایەنی کەم 31 کەس کوژراون لە ناویاندا 8 سڤیلیش.

کاربەدەستان دەشڵێن ڕۆژی شەممە سەرهەڵداوە حوسییەکان ڕێگایان لە ڕەوانە کردنی کەلوپەلی مرۆیی گرتووە بۆ ناو پایتەختی هەرێمەکە، کە لە ژێر دەستی حکومەتدایە.

سەرهەڵداوەکان بۆ چەندین مانگە دەوروبەری تەعزیان گرتووەو ڕێگا نادەن کەرەستە بچێتە ناو ئەو شارە بەشەڕ وێران بووە.

ناکۆکیەکانی یەمەن قوڵ بووەتەوە لە نێوان حکومەتی کە ئەمەریکا و هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە پشتویانی لێ دەکەن دژ بە حوسیەکانی کە لەگەڵ سەرۆکی زۆر لە مێژینەی یەمەن هاوپەیمانن.

XS
SM
MD
LG