Accessibility links

هێمن سەیدی: هەندێک لایەنی سیاسی کورد نە ئەرکی نەتەوەیی خۆیان نیشان دەدەن نە به ڕواڵەتیش هەڵوێستێک وەردەگرن


هێمن سه‌یدی
هێمن سه‌یدی

شەڕەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیادا بەردەوامن و هێزە ئاسایشییەکان و لەشکری وڵاتەکە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە دەیان شار و شارۆچکە کوردیەکاندا دەستپێکردووە.

ئانکەرە دەڵێت ئەم ئۆپەراسیۆنە لەشکرییانە دژی پارتی کرێکارانی کوردستانە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە زیانی گیانی لە هەردوو لا دەکەن و هەروەهاش لە خەڵکی سیڤیڵیش.

ئایا ئەوروپا چۆن لەم ڕەوشەی ناو تورکیا دەڕوانێت؟
هێمن سەیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت تا کاتی ئەم وتووێژە ئەوروپا بێدەنگە و دەشڵێت ئەو پەیمانەی تورکیا داویەتی بە ئەوروپا کە چییدی ڕێگە نەدات شەپۆلی پەنابەران لە وڵاتەکەیەوە بەرەو ئەوروپا بڕوات، کاری خۆی کردووە و وەک ئاماژەشی پێدەکات "هاوکات ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەمەش بە گشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا گرنگە و ئەوەش دەردەخات سەرکوتکردنی کورد بۆ تورکیا چەندێک گرنگە کە ئامادەیە پێچەوانەی ئایدیۆلۆژیەتی خۆی کۆتایی بە دژایەتی ئیسرائیل بێنێت."

هێمن سەیدی باسیش لەوە دەکات کە لە ئێستادا ئەوروپا ناتوانێت ناوبژی نێوان کورد و تورکیا بکات چونکە وەک دەڵێت ئەوروپا لایەنی تورکیا دەگرێت و ئەو بێدەنگییەی ئەوروپا هەیەتی بەرامبەر بەم ڕووداوانە پشتیوانیکردنە لە تورکیا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، هێمن سەیدی سەبارەت بە بوژاندنەوەی دانوستاندنەکانی ئاشتی لە تورکیادا دەڵێت تا هاوسەنگی هێز نەگۆڕدرێتەوە و تا رەجەب تەیب ئەردۆغان نەگاتە ئەو دڵنیاییەی کە هیچی پێناکرێت ئەوا هیچ دانوستاندنێک مانای نابێت و دەشڵێت لە پاش دواترین هەڵبژاردنی تورکیا سەرۆکی وڵاتەکە هیچ دەرفەتێکی بۆ دانوستاندن نەهێشتۆتەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:46 0:00

XS
SM
MD
LG