Accessibility links

عەبدولستار مەجید: لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و یاسای سەرۆکایەتی و پێشهاتەکانی تری هەرێمیشدا هاوڕاین


عەبدولستار مەجید
عەبدولستار مەجید

لە پاش سێ مانگ کۆبوونەوە نەکردن ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران لە هەرێمی کوردستانی عیراق کۆبووەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ئەو دۆسێیانەی پەیوەندییان بە ڕەوشی ناوخۆیی هەرێمەوە هەیە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بەبێ ئامادەبوونی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کرا.

عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت کۆبوونەوەکە پێویست بوو وە کۆبوونەوەیەکی گرنگیش بوو لەو ڕوانگەیەوەی کە بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر ترسناک و دەشڵێت پێویستی بەوەیە مامەڵەیەکی دروست و خێرای لەگەڵدا بکرێت و بڕیاری بەپەلەشی لەسەر بدرێت، دەنا رەوشەکە بەرەو خراپتر دەڕوات.

عەبدولستار مەجید دەڵێت هەموو لایەنەکان بەپرسیارن لەم قەیرانە داراییە کە بە ترسناک ناودێری دەکات.

وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری دەڵێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دوو بڕیار درا، یەکێکیان پەیوەندی بە چاکسازی گشتی و هەندێک هەنگاوی ستراتیژیەوە هەیە بەڵام دەڵێت ئەمەیان دواخراوە بۆ کۆبوونەوەی ئایندە تا باسکردنی زیاتری لەسەر بکرێت و دەشڵێت هەندێک بڕیاریش دراون لەسەر کەمکردنەوەی دەرماڵەکان بە تایبەتیش دەرماڵەی پلە باڵاکان لە سەرۆکی هەرێمەوە تا بەڕێوبەری گشتی و بە ڕێژەی لە سەدا پەنجا دەرماڵەکانیان کەمدەکرێنەوە.

عەبدولستار مەجید ئاماژەش بەوە دەکات لە رووی یاساییەوە بڕیارەکان ڕەوایی خۆیان هەیە لەو ڕوانگەیەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت بەبێ ئامادەبوونی هەندێک لە وەزیرەکان کۆببێتەوە بەڵام وەک دەڵێت باشتر وابوو وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداربوونایە.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:39 0:00

XS
SM
MD
LG