Accessibility links

گۆران ئازاد: مافیا و بەرژەوەندخوازی زۆر گەورە لە کوردستان هەن و هیچ کاتێک لەگەڵ چاکسازی نین


 گۆران ئازاد
گۆران ئازاد

بڕیارە رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی وەزیران لە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆببێتەوە بەبێ ئامادەبوونی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

ئەمەش یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی بنکە فراوانی هەرێمە لە ماوەیەکی دوور و درێژدا و لەم سەروەختی قەیرانە ئابوری سیاسیانەی هەرێمی کوردستاندا.

گۆران ئازاد، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت ئەم کۆبوونەوەیە تایبەتە بە پرسی قەیرانی دارایی و ئابوری هەرێم و ژمارەیەک ڕاوێژکاری لوبنانیش بەشدار دەبن و دەشڵێت قەیرانی دارایی زۆر قوڵ و مەترسیدارە و بە شیوەیەکە یان دەبێت حکومەتی هەرێم بکەوێت و نەتوانێت بەردەوام بێت و یانیش ئەوەتا دەست بۆ چاکسازییەکان بببات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، گۆران ئازاد ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە بۆ خزمەتی خەڵک و چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشە ئابوریەکان و رێگەگرتنە لەگەندەڵی و دەشڵێت ئەمانە هەموو لە پێس هەموو هێزەکانەوە پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان خۆیەتی و ئەم کۆبوونەوەیەش بۆ خزمەتی هێز و گروپ و خەڵکێکی دیاریکراو نییە بەڵکو بۆ خزمەتی خەڵک و دۆسێ گشتییەکانە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:07 0:00

XS
SM
MD
LG